
دیمەنی فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئاماندا، پاشکۆی سەربازی و بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێكی سەربازیی كونسوڵخانەی ئەمریكا سەردانی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن و جەخت لە پشتگیری و پشتیوانی وڵاتەكەیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەكەنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 28-5-2025، فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئاماندا، پاشکۆی سەربازی و بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو دیدارەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرا.
بابەتە ستراتیژییەكە: شاندە سەربازییەكەی ئەمریكا، جەختیان لە گرنگی بەردەوامیی پشتگیری ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان كردەوە، هاوكات دووپات لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە بەئامانجی پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی وەزارەت لە پرسی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان