نەتانیاهۆ فەرمان بە هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی دەکات خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادە بکەن
- هەواڵ
- 29 ئایار

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کردووە ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بکەن.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا ئەمریکا هەوڵ دەدات بگاتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام ئیسرائیل هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران بە باشترین بژاردە دادەنێت بۆ ئەوەی ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ببێت، وەک میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن، چاوەڕێ دەکرێت لەم مانگەدا تەلئەڤیڤ هێرشەکەی بۆ سەر تاران ئەنجام بدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، سەڕەڕای هۆشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکەی بۆ سەر ئێران، بەڵام نەتانیاهۆ فەرمانی بە هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی کردووە ئامادەکارییەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تەواو بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەری ئەکسیۆس بلاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو هۆشداریی داوەتە ناتانیاهۆ لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک کە دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی بخاتە مەترسییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان