توێژینەوەیەک: چەوری ورگ پەیوەندی بە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست هەیە
- تەندروستی
- 29 ئایار

دیمەنی کۆبوونەوەی چەوری لە ناوجەی ورگ
ئاڤا نیوز
چەوری لەش نەک تەنیا پەیوەندیدارە بە پرسی کێش و جەستەوە، بەڵکو توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرای دەکات، چەوری ورگ دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست زیاد بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: توێژینەوەیەک لە کۆلێژی کینگز لەندەن کە لەلایەن پزیشکانی پێست ئەنجامدراوە دەریدەخات، چەوری ورگ و دەوروبەری پەیوەندییەکی نزیکی بە گەشەکردنی نەخۆشیی سەدەفەوە هەیە، کە حاڵەتێکی درێژخایەنی پێستە و دەبێتە هۆی هەوکردنی ئازاربەخش و پەڵەی سوور.
ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: ڕاڤی ڕامێسوار، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە ئاشكرای دەکات، ئەو شوێنەی چەوری لە جەستەدا هەڵدەگرێت، گرنگی خۆی هەیە لە دیاریکردنی نەخۆشییەکان، یەکێک لەو شوێنانە بوونی چەوری لە ناوچەی ورگ کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر پێست و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی سەدەف.
زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە تیشك دەخاتە سەر گرتنەبەری ستراتیژیی پێویست بۆ پاراستنی کێشی لەش و پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست بۆ ئەوەی جەستەی مرۆڤ پارێزراو بێت لەم جۆرە نەخۆشیانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر بڕی بەنزینی حکومی زیاتر دەکرێت
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا: 30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا تێکشکێنران
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی نەوتی عێراق داوایەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەندین جۆری باڵندەی کێوی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران تەنیا لە سێ ساڵدا زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل سووتاون
3 حوزەیران
پەیامێک لە فەرەنسا بۆ عێراق لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان
3 حوزەیران
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا دەستنیشان کرا
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە جەژن بڵاودەکاتەوە