
لەجیاتی ئاوی خاوێن، ئاو قوڕاو لە بەلووعەکان دێتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە لە نەخۆشخانەیەکی حکومی پارێزگای بەسڕە لەجیاتی ئاوی خاوێن، ئاو قوڕاو لە بەلووعەکان دێتە خوارەوە، کارگێری نەخۆشخانەکەش هۆکارەکەی ئاشکرا دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، لە بەلووعەی نەخۆشخانەی سەیابی حکومی لەشاری بەسڕە لەبری دابەشکردنی ئاوی خاوێن، ئاو قوڕاو دێتەخوارەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو نەخۆشخانەیە چەندین جار بودجەی زەبەلاحی بۆ خەرج کراوە و نۆژەن کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە چارەخوازان گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکات: "من لە دوێنی شەوەوە لەم نەخۆشخانەیەم، ئەمە حاڵی ئاوەکەیەتی لەبری ئاوی خاوێن، قوڕاو دێتەخوارەوە و ئاوی خوواردنەوەش هەر نییە.
- ئەو چارەخوازە باسی لەوەشکردووە کە لە دوای یازدەی شەوەوە تاوەکو حەوتی بەیانی هیچ دکتۆرێک لەو نەخۆشخانەیە نامێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە، ئیدارەی نەخۆشخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونکردنەوە دەدات ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری ئەو قوڕاوە پاککردنەوەی بەلوعەکان بووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان