
ژمارەیەک سەربازی وەزارەتی بەرگری عێراق لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕێگەپێدراو نییە ئەفسەران و پلەدارانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی بەشداری هیچ کۆنفرانس و کۆڕ و کۆبوونەوەیەک بکەن کە هەڵگری پەیامی سیاسی بێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، وەزارەتی بەرگریی عێراق دەیەوێت ڕێگری لە ئەفسەر و پلەدارەکانی بکات بۆ ئەوە نەبنە بەشێکە لە هەڵمەتەکانی بانگەشەی کاندید و حیزبەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ڕێنماییمان داوە بەشداریکردنی ئەفسەران و پلەدارەکان لە کۆنفرانس یان کۆبوونەوەکان کە هەڵگری پەیامی سیاسی بێت یاخود لێەوە بانگەشە بۆ کاندیدەکان بکرێت، قەدەغە بکرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیمان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییە بکات و لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران بە پێی ڕێسا سەربازییەکان بکات.
لە هەمان کاتدا: جەختی لەسەر "پابەندبوونی دامەزراوە سەربازییەکان بە بنەما پیشەییەکانی و بێلایەنی تەواوەتی" دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان