
وێنەی بەشێک لەو خۆراكانەی دەستی بەسەردا گیراوە- لیژنەكانی قایمقامیەتی ڕانیە
ئاڤا نیوز
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، لیژنەکانی قائیمقامییەت دەست بەسەر دوو تۆن "خۆراک، شیرینی، میوە و ڕۆن"ی خراپبوودا دەگرن و لەناویان دەبەن.
لێدوانی فەرمی: کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامییەتی قەزای ڕانیە بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لە دەرچوونەکانی لیژنەکان توانیمان دەست بەسەر دوو تۆن "خۆراک، شیرینی، میوە و ڕۆن"ی خراپبوودا بگرین و لەناویان بەرین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە لیژنەکانی چاودێری و قائیمقامییەت بەشێوەیەکی مەیدانی سەرجەم فرۆشیاران و هاونیشتیمانیان هۆشیار دەکەنەوە لەوەی خۆراکی خراپ و بەسەرچوو نەهێننە بازاڕەکان؛ چونکە تەنیا دوێنێ لە ناحیەی حاجیاواز 360 کیلۆگرام هەناری خراپبوو، 30 کیلۆگرام میوەجات و 15 کلیۆگرام خورمای تێکچوو دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە لایەکی دیکەوە: دوێنێ لە بازاڕی ناحیەی حاجیاوا لیژنەکە توانییان دەستبەسەر 360 کیلۆگرام هەناری خراپبوودا بگرن.
بۆچی گرنگە: ئەگەر ئەو خواردنانە دەستیان بەسەردا نەگیرایە لە بازاڕ ساغ دەکرایەوە و زیانی بۆ تەندروستی هاونیشتیمانیان دەبوو.ِ
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت