
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی نایەوێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و هیچ کێشەیەکیان لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ ئەمریکادا نییە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئێران بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی و تائێستا هەردوو وڵات پێنج گەڕی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیشیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کردووە. سەرەڕای ئەوەی لەسەر توانای ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ناکۆکییان هەبووە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر کێشەکە چەکی ئەتۆمی بێت، ئێمەش بە قبوڵنەکراوی دەزانین، لەسەر ئەم خاڵە لەگەڵ ئەمریکا هاوڕاین، بەڵام لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم سوورین لەسەر هەڵوێستی خۆمان، ئەمەش پەیوەستە بەوەی ئێران ڕێگە نادات سیاسەتی وڵاتانی دەرەوە بەسەریدا بسەپێندرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەر سەبارەت بە دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "زۆر باش دەبێت ئەگەر بێ ئەوەی پێویست بە بۆمباران بکات لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن و ڕێگەنادەین ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان