
بەگوێرەی ڕێنماییەکان دەبێتە لەکاتی وەستاندی ئۆتۆمبێل کەمێک جامی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە و داوایان لێدەکات پێیانەوە پابەند بن تاوەکو دوور بن لەهەر ڕووداوێکی نەخوازراو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ئەگەری ڕوودانی سووتانی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا، ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکەین، کە لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێن لەوانەش:
- خواردنەوە گازییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە.
- بتڵی ئاو.
- چاویلکە.
- چەرخ.
- بۆن.
- موعەتەر.
- پاوەربانک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە گشتی مەترسیدارن بەجێبهێڵدرێن لەناو ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا.
لە بەشێکی دیکەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بۆ شۆفێران، هاتووە: لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، پێویستە کەمێک جامی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە، هەروەها تانکی سووتەمەنیش پڕ نەکرێت و تایەی ئۆتۆمبێلیش زیاد لە پێویست پڕهەوا نەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ھەبوونی ئامێری ئاگرکوژێنەوەی دەستی لە ناو ئۆتۆمبێلەکان و چۆنیەتی بەکارھێنانی و دڵنیابوون لە بەسەرنەچوونی گرنگە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن