
ئاڵای ئێران لەبەردەم بارەگای ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم
ئاڤا نیوز
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتێکدا بۆ دەوڵەتانی ئەندام ڕایدەگەیێنێت، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 60% تێپەڕاندووە و بە قۆناغێکی مەترسیدار ناوزەندی دەکات. دەشڵێت، ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم نزیکبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئێستا بووە بە پرسی سەرەکی جیهان، گفتووگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە قۆناغێکی ئاڵۆزدایە و دوای پێنج کۆبوونەوە تاوەکو ئێستا نەگەشتوونەتە ئەنجامێکی ئەرێنی و یەکلاکەرەوە، ئێستا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشدارییەکی مەترسیدار دەدات لە نزیکبوونەوەی ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بۆ وڵاتانی ئەندام ڕایدەگەیێنێت، ئێران ئێستا زیاتر لە 60%ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە و تەنیا لە 90%ی ئەو ڕێژەیە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم، ئاژانسەکە هۆشداری توند و مەترسیدار بە وڵاتانی ئەندام و جیهان دەدات و بە کۆگاکردنی ڕێژەی بەرزی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بە " مەترسی گەورە " ناوزەند دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی 2002 دەستپێکردنی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ڕاگەیاند و ویستی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پیشەسازی و زانست و ئابووری وڵات لەڕێگەی بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆمەوە ئاشکرا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان