
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، مەرج و ڕێنماییەکان بۆ کارکردن وەک كارمهندی سهر سندووقهكانی ههڵبژاردنهكان ئاشکر دەکات و دەرگای پێشکەشکردنیش دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنیش لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە.
بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت، ئەوانەی ئارەزووی کارکردنیان وەک کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدا هەیە، دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەو بەستەرەی لە خوارەوە هاتووە، داواکاری پێشکەش بکەن.
مەرج و ڕێنماییەکان: بە گوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تەنیا ئەم چین و توێژانەی خوارەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن:
• فەرمانبەرانی هەموو فەرمانگەکانی دەوڵەت، جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان.
• قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچووان، بە مەرجێک کەمترین ئاستی خوێندنی دەرچووان دیبلۆم بێت.
شێوازی جێبەجێکردن: پێشکەشکردن بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە ڕێگەی ئەو بەستەرەی لە خوارەوە هاتووە، پاشان فۆڕمی پێشکەشکردن ڕادەکێشرێت و سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردنی ناو پارێزگا دەکرێت، لەگەڵ پێویستی هێنانی بەڵگەنامە داواکراوەکان.
لینکی پێشکەشکردن: https://pcemp.ihec.iq
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان