
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان
ئاڤا نیوز
گرووپێکی "توندڕەو"ـی چەکدار بە سەرۆکایەتی کەسێک بە ناوی "ئەبو عومەری لیبی" هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان لە دیمەشق و جگە لە شکاندنی کەرەستەکانی شوێنەکە، بڕە پارەیەک دەبەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند: نووسینگەکەی عەلی سیستانی لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری شاری دیمەشق هێرشی کراوەتەسەر و تاڵان کراوە. لە هێرشەکەدا دەرگا و ستوونەکانی نووسینگەکە شکێنراوە. هاوکات بڕێک پارە و کۆمپیوتەرێک دزراوە، ئەمە جگە لە شکاندنی وێنەیەکی سیستانی لە نووسینگەکە.
سەرچاوەکان دووپاتیان کردووەتەوە، نووسینگەکە تەنیا کاری مرۆیی و کۆمەڵایەتی دەکات، دیارترینیان یارمەتیدانی منداڵانی بێ باوک و هاوکاریکردنی ئاوارەکانی شیعە و دوورە لە چالاکیی سەربازی یان سیاسی.
دواتر چی ڕوویدا؟ دوای ڕووداوەکە بە نێوەندگیری هەندێک لایەن، ئەو گرووپە چەکدارەی هێرشەکەی کردووە، بڕە پارەکە و کەرەستە دزراوەکانیان گەڕاندووتەوە و دواتر بە فەرمی داوای لێبووردنیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان