گومرگی کوردستان بۆ دەروازە سنوورییەکانی عێراق: ئێمە شەفافین، ئێوە گەندەڵن
- هەواڵ
- 4 حوزەیران

دەروازەی سنوری شوشمێ لە سنوری نێوان هەردو پارێزگای هەڵەبجە كرمانشان
ئاڤا نیوز
گومرگی هەرێمی كوردستان وەڵامی دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە یاسایی و شەفافی كاری خۆیان دەكەن، ئەوە دەروازە سنوورییەكانی عێراقن بەخراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی ناسراون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 3-6-2025 عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕاگەیاند، بەهۆی توندکردنەوەی ڕێکارەکان لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق و بازگە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، مانگی ڕابردوو داهاتیان بۆ 274 ملیار دینار بەرزبووەتەوە و هێرشی كردە سەر دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و بە نایاسایی و ناشەفافی وەسفی كردن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی یاسایی كاری خۆیان دەكەن، حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمێكی شەفاف و سەردەمیانەی بۆ بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان هەیە كە بەشێوەیەكی یاسایی داهاتەكان كۆ دەكرێنەوە، پێچەوانەی ئەوەی لە عێراقدا هەیە کە سیستمی دەروازە سنوورییەکان بە خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵی ناسراون."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی دەكاتەوە، هێرشی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بۆسەر هەرێمی کوردستان بابەتێکی سیاسییە و بۆ پەردەپۆشکردنی ڕاستییەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان