
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وێنە:KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشنیاری لێخۆشبوونی كوڕ و كچی شەهید و زیندانیانی سیاسی لە پێشینەی هاوسەرگیری پەسەند كرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و لەمیانەدا چەند پرسێک تاووتوێ كران و چەند بڕیارێكیش دران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە یەكێک لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەبارەت بە پێشنیاری لێخۆشبوون بۆ کوڕ و کچی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی لە پێشینەی هاوسەرگیری خرایە ڕوو لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 158 لە 2025/3/12 بۆ ئەوانەی کە سوودمەند نەبوون لە مینحە و دیاریی هاوسەرگیریی، ئەنجوومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارەکە دا.
لەلایەكی دیكەوە: هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە بۆنەی جەژنی قوربان، لە ڕۆژی هەینی 2025/6/6 تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 2025/6/9 ڕۆژانی پشووی جەژن بێت و ڕۆژی سێشەممە 2025/6/10 دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان