
گرافیک. مەڕوان هێمن - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، سەبارەت بە ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، ڕاگەیێنراوێكی بڵاو دەكردەوە و دەڵێ، "ئەو هەڵسوکەوتە نایاساییەی وەزارەتى دارایی عێراق سزادانى بەکۆمەڵى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانە".
وێنە گەورەكە: وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق، بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی داوە، ئەمەش ناڕەزایی زۆری لە ئاستی سەركردایەتیی كورد و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتووەتەوە بەتایبەت كە حكومەتی عێراق، مووچەی فەرمانبەرەكانی خۆی چەند ڕۆژێك پێشخست و پێش هاتنی جەژنی قوربان دابەشی كرد، لەدوایین هەڵوێستیشدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند, لەمبارەیەوەیە نامەیەكی فەرمی ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەندیكای پارێزەرانی كوردستان ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی و حكومەتی عێراق، بەبێ ڕەچاوکردنى دەستوور و یاساى بودجە و بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵ و بێباکانە و یەکلایەنە و بەشێوەیەکى نایاساییى بڕیاریان دا بە ڕاگرتن و وەستاندنى شایستە داراییەکان و مووچەى فەرمانبەران و خاوەن پێداویستیى تایبەت و کەسوکارى شەهیدان.
- ئەو هەڵسوکەوتە نایاساییەی وەزارەتى داراییى عێراق کە سزادانى بەکۆمەڵى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانە، کە بەپێى دەستوور و یاسا هەمان ماف و ئیمتیازاتى مووچەخۆرانى بەشەکانى دیکەى عێراقیان هەیە، لەگەڵ پرەنسیپە یاساییەکان یەکناگرێتەوە.
- داواکارین حکومەتى فیدڕاڵ و وەزارەتى دارایی بەو بڕیارەى خۆیاندا بچنەوە و بە زووترین کات، مووچە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران و هەرێمى کوردستان بنێرن و نەکەونە ژێر گوشاری هیچ لایەنێک و ئەجێنداى گرووپى لە یاسادەرچوو.
- دیباجەى دەستوورى هەمیشەیى عێراق بەبیرى دەسەڵاتدارانى عێراق دەهێنینەوە، کە جێبەجێکردنى بڕگەکانى دەستوور زامنى یەکپارچەیى و یەکێتیی عێراقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان