
دیمەنی کارکردن لە فڕۆکەخانەی ناسرییە. وێنە؛ طائرات العراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی چەندین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لە عێراق لە تەواوبووندان، هەردوو فڕۆکەخانەی ناسرییە و کەربەلاش لەداهاتوویەکی نزیکدا دەکرێنەوە.
بۆچی گرنگە: گەشتکردنی هاووڵاتییانی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە بە هەنگاوێکی وەرچەرخێنەر دادەنرێت بەرەو بەستنەوەی پارێزگاکانی عێراق بە جیهانەوە، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێک بۆ گەشەپێدانی ئابووری پارێزگاکان.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: پڕۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ناسرییە کە ڕێژەی جێبەجێکردنی لە کاتی ڕادەستکردنیدا پێش چەند ساڵیک لەمەوبەر تەنیا 3% بوو، زۆربەی کارەکانی تەواو بووە و لە کۆتایی ئەمساڵدا دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سافی، پڕۆژەی دروستکردنی فڕۆكەخانەی کەربەلاش لە تەواو بووندایە، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم ساڵ 2025 تەواو بکرێت و بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای تەواو بوونی کاروباری نۆژەنکردنەوەی، بڕیارە رۆژی 10-6-2025 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بەشێوەی ئەزموونی بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان