
کەرنەڤاڵە گەورەکەی ڕیفراندۆم هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
هەشت ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، ژمارەیەك لە پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی كۆبوونەوە و بڕیاری پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمیان دا و ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەیشیان دیاری كرد.
چی ڕوویدا: لە كۆبوونەوەكەدا کە لە ڕێککەوتنی 7ـی 6ـی 2017 بەڕێوەچوو، پارتە سیاسییەكان بە تێكڕا وێڕای بڕیاردان لەسەر پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی، بڕیاریشیان دا ڕۆژی 25ی ئەیلوولی 2017، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان بە ئازادانە دەنگ بە بەڵێ یان نەخێر بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لایەنانەی لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بەشداریان کرد بریتی بوون لە: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، حیزبی زەحمەتکێشان، حیزبی شیوعی، پارتی سۆسیالیست و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و ژمارەیەك پارتی سیاسیی دیكەی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری ئەنجوومەنەكە بووە هۆی ئەوەی كە لە ڕۆژی 15-9-2017، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی لە 25ی ئەیلوول پەسند کرد.
ئەمەش بزانە: كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی پرۆسەی گشتپرسییەكەی كرد و پاشان ئەنجامەكەیشی بڵاوكردەوە، بەپێی ڕاگەیێنراوی كۆتایی كۆمیسیۆن، لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمدا سێ ملیۆن و 305 هەزار و 925 كەس بەشدارییان كرد، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 861 هەزارو 473 كەس بە "بەڵێ" دەنگیان دا و كە دەكاتە 92.73%ـی بەشداربووانی پرۆسەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان