تەقە لە کاندیدێکی سەرۆکایەتیی کۆڵۆمبیا دەکرێت

شەیری بکە لە:
تەقە لە کاندیدێکی سەرۆکایەتیی کۆڵۆمبیا دەکرێت

ئەو کاندیدەی تەقەی لێکرا

ئاڤا نیوز

 


لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە بۆگۆتۆی پایتەختی کۆڵۆمبیا، تەقە لە میوگێل ئوریب، کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە دەکرێت.


زانیاریی زیاتر: کەسێک سێ جار تەقە لە کاندیدەکە دەکات و دوو جار بەر سەری کاندیدەکە دەکەوێت و جارێکیش بەر ئەژنۆی، دواتر بەپەلە بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە. 


ئەمەش بزانە: بڕیارە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە کۆڵۆمبیا بەڕێوە بچێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: میوگێل ئوریب، تەمەن 39 ساڵان، سیناتۆرێکی ڕاستڕەوە و لە پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ