
یەدەگێکی زۆری زێڕ
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ ڕایدەگەیێنێت، عێراق لە پۆلێنبەندیی ئەو وڵاتانەی زۆرترین زێڕیان لە جیهاندا هەیە، یەک پلە پاشەکشەی کردووە.
وێنە گەورەکە: زێڕ وەک پشتیووانێکی ستراتیژی و دەروونی بۆ بەهای هەر دراوێک سەیر دەکرێت. لە عێراقدا کە بانکی ناوەندی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ پاراستنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار (لە رێگەی زیادکردنی دۆلارەوە)، هەبوونی یەدەگێکی زێڕی بەهێز پەیامێکی گرنگ دەدات بە بازاڕ و هاوڵاتییان کە حکومەت خاوەنی سەروەتێکی جێگیر و جیهانییە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی نوێترین خشتە کە ئەنجوومەنەکە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڵاویکردووەتەوە، عێراق پلەی 29یەمی لە کۆی 100 وڵاتی نێو خشتەکە گرتووە، لە کاتیکدا پێشتر لە پلەی 28ـی جیهان و پلەی چوارەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە دوای سعودیە، لوبنان و جەزائیرەوە، گرتبوو.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی خشتەکە، ئەو بڕە زێڕەی عێراق هەیەتی 162.7 تۆنە، کە دەکاتە 12.9٪ـی کۆی گشتیی یەدەگەکانی دیکەی.
لەلایەکی دیکەوە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هەبوونی هەشت هەزار و 133 تۆن لە پێشەنگی لیستی گەورەترین خاوەن زێڕەکانی جیهانە، بەدوایدا ئەڵمانیا دێت بە سێ هەزار و 351 تۆن، پاشان ئیتاڵیا بە دوو هەزار و 451 تۆن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سندووقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF)، بانکی جیهانی و ئاژانسەکانی پۆلێنبەندیی متمانە (Credit Rating Agencies) بە وردی چاودێریی یەدەگی وڵاتان دەکەن. فرۆشتنی زێڕ بەبێ هۆکارێکی ستراتیژیی ڕوون، وەک نیشانەیەکی "نائومێدی" و بەڕێوەبردنی خراپی دارایی لێکدەدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامانی حەشدی شەعبی کارتی دەنگدان بەزۆر لەخەڵک وەردەگرن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ئاگرەکەی سلێمانی دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
"فرانس ئینفۆ": ئەسەد لە "شاری پایتەختەکان" بە گۆشەگیری دەژی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پسپۆڕێکی خەو: خواردنەوەی کوپێک شیر لە شەواندا خەو باشتر دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت 300 هەزار گەشتیار و سەردانیکار بێنە هەرێمی کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە
5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
5 حوزەیران
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
4 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات