لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ
ئاڤا نیوز
لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قوربان ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، پێشبینی دەکرێت ڕێژەکە زیاتر بەرز ببێتەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هاتنی جەژن و بۆنەکان، گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە تایبەتی لە وەرزی گەرما.
لێدوانی فەرمی: فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکەین لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان نزیکەی 100 هەزار گەشتیار ڕوو لە ناوچەکە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکەن". دەشڵێت، ڕۆژانە ئامارەکانی سەردانی گەشتیاران دەگۆڕێن و ڕێژەیان زیاتر دەبن.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی جەژنی قوربان، زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کردووە، پێشبینی دەکرێت لە سێیەم و چوارەم ڕۆژی جەژن ژمارەکە بۆ دووهێندە بەرزببێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن ماسک و وەزیرێکی ئیدارەی ترەمپ لەیەکیان داوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجیەکی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژن زیاتر لە 100 کەس لە کاتی قوربانیکردن بریندار بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن ماسک و وەزیرێکی ئیدارەی ترەمپ لەیەکیان داوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجیەکی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژن زیاتر لە 100 کەس لە کاتی قوربانیکردن بریندار بوون