
ئاڵای ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران پێشنیازەکەی ئەم دواییەی ئەمریکای بە ناڕوون وەسف کرد و بڕیارە خۆی پێشنیازێکی دیکە پێشکەش بە ئەمریکا بکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 9-6-2025، ئێران ڕایگەیاند، بەم زووانە پێشنیازێکی نوێی خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەخاتەڕوو، دوای ئەوەی پێشنیارەکەی واشنتۆنی بە "ناڕوونی" وەسف کرد.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:'' لە کاتێکی نزیکدا و لە دوای تەواو بوونی پێشنیازەکەمان لە ڕێگەی نێودەنگیرەکەمان '' عومان'' پێشکەش بە ئەمریکا دەکەین''.
زانیاریی زیاتر: بەقائی گوتیشی، ئەم پێشنیازە زۆر گونجاو لۆژیکی و هاوسەنگە و داوا دەکەین لایەنی ئەمریکی ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە چونکە پێشنیازەکەی ئەمریکا زۆر شتی ناڕوونی تێدایە.
لەبارەی بەشداریکردنی ئێران لە گەڕێکی دیکەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئەمریکا، ئێران دەڵێت: بە مەرجی ڕێزگرتن لە مافەکانمان و دەست درێژ نەکردن بۆ هێڵە سوورەکانمان بەشداری دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان