زانکۆی سەڵاحەددین دەنگۆی گیان لەدەستدانی قوتابییەکی بە ژیری دەستکرد ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 حوزەیران

زەکەریا سەلمان قوتابی قۆناغی دووی بەشی ڕووپێویی و لۆگۆی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
زانکۆی سەڵاحەددین ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دەنگۆی گیانلەدەستدانی قوتابییەک، بە وەرگرتنی ڕێنمایی لە ژیری دەستکرد بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشک ڕەتدەکاتەوە، ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو قوتابییە بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە گیانی لەدەست نەداوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 08-06-2025 زەکەریا سەلمان، قوتابی لە زانکۆی سەڵاحەددین، بەشێوەیەکی کتوپڕ گیانیلەدەستدا، دواتر لە هەندێک میدیا وابڵاوکرایەوە کە دوای هەستکردن بە ئازار ڕێنمایی لە ژیری دەستکرد وەرگرتووە و دەرمانی هەڵەی خواردووە بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤای ڕاگەیاند، "زەکەریا سەلمان قوتابی قۆناغی دووی بەشی ڕووپێویی بوو و نوێنەری قوتابییانی بەشەکەی خۆی بوو لە زانکۆ، بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە نەک ڕاوێژی هەڵەی ژیری دەستکرد."
لەلایەکی دیکەوە: سەلمان خدر، باوکی ئەو قوتابییە بە ئاڤای گوت، "کورەکەم لە منداڵییەوە نەخۆشی دابەزینی فشاری خوێنی چەند جارێک فشاری خوێنی دابەزیوە، ئەمجارەش هاوشێوەی جارانی ڕابردوو فشاری خوێنی دابەزیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، ئەو هەواڵەی لەهەندێک میدیا بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان