
ئاڵای هەرێمی كوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق زیاتر لە نۆ تريلیۆن دیناری هەرێمی کوردستان قەرزدارە، بەڵام داوای یەک تريلیۆن و 272 ملیار دینار لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بەشێوازی قیستی مانگانە، بەشێک لە قەرزی بانکی بازرگانیی عێراقی TBI لە هەرێمی کوردستان وەربگیرێتەوە؛ دواجار بڕیار لەسەر وەرگرتنەوەی یەک تریلیۆن و 272 ملیار دینار بۆ ساڵەکانی دارایی 2023 و 2024 درا، کە مانگانە زیاتر لە 100 ملیار دینار دەکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەتی هەرێمی کوردستان، 15ـی ئاداری ئەمساڵ وردەکاریی پارەی کرداری ڕەوانەکراوی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 بڵاو کردووە، بەپێی ئەو زانیارییە فەرمییانە، نۆ تريلیۆن و 378 ملیار دینار لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
وێنە گەورەکە: کۆی گشتیی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵيی عێراق بۆ ساڵی 2023 کە پێشبینی دەکرا وەک پارەی مانگانە بدرێت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، 16 تريلیۆن و 497 ملیار دینار بووە، ئەو بڕە پارانەش وەک قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دراوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی 2023 کە بە پێنج بەش نێردراوە، سێ تريلیۆن و 700 ملیار دینار بووە.
وردەكاریی قەرزەكان:

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە