
حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران.
ئاڤا نیوز
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەت بە ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، دوژمنایەتی وڵاتەکەی بەرامبەر ئیسرائیل کۆتایی نایەت.
وێنە گەورەکە: تا دێت گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیاتر دەبێت، سەرەڕای دانوستانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، بەڵام ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران دەکات.
لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، تەنانەت ئەگەر لەسەر پرسی ئەتۆمی بگەینە ڕێککەوتن یان شەڕی غەززە کۆتایی بێت ، دوژمنایەتیمان لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی نایەت، چونکە ئەم شەڕە لەسەر بوون و باوەڕەکانە، هاوکات دەشڵێت، هەڵوێستی ئێران لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل جیاوازە لە هەڵوێستی هەر وڵاتێکی دیکە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەمریکا و ئێران بڕیارە لەم ڕۆژانەدا گەڕی شەشەمی دانووستانەکانیان ئەنجامبدەن، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران نیگەرانی بۆ لایەنی ئێرانی دروست کردووە، تەنانەت ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، لە ئەگەری شکستهێنانی دانووستانەکانی نێوان واشنتن و تاران ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات، ئەمەش کاردانەوەی ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێنا دەڵێت، نابێت ئیسرائیل کارێکی لەم شێوەیە بکات.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی بەرپرسانی ئێرانی، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو خولی شەشەم لە شاری مەسقەت بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە ئەمریکا دەیەوێت ڕۆژی پێنجشەممە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان