
دیمەنی دەروازەی گومرگی زەڕباتیە
ئاڤا نیوز
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، کۆی گشتیی داهاتەکانی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
وێنە گەوەرەکە: ئەگەرچی لە عێراق باس لە بەرزبوونەوەی داهاتە گومرگییەکان دەکرێت، بەڵام بە بڕوای شارەزایانی ئابووری قەبارەی ئەو پارەیەی بۆ هاوردەکردن دەچێتە دەرەوە، 2%ـی وەک داهات بۆ حکومەت ناگەڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند "دەروازە سنوورییەکان و گومرگ و فەرمانگەکانیان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان لە ڕێژەی داهاتە گومرگییەکاندا بەخۆوە بینیوە، بە جۆرێک مانگی ئایاری ئەمساڵ داهاتەکەی گەیشتووەتە 274 ملیار دینار."
ژمارەکان وادەڵێن: بە گوتەی وائیلی "کۆی گشتیی داهاتەکانی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، بە بەراورد لەگەڵ پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو دەبینین، کە داهاتەکانی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی پار 700 ملیار دینار بووە و لە ساڵی 2023 نزیکەی 300 ملیار دینار بووە."
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێچەوانەی گوتەکانی وائیلی، شارەزایەکی ئابووری ئاماژە بە بوونی کەلێنێکی گەورە لە داهاتە گومرگییەکانی وڵاتدا دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستمی گومرگیی ئێستا شکستی هێناوە و پێویستی بە گۆڕانکاریی ڕیشەیی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان