ئێران: لە ئەگەری ڕوودانی ململانێی سەربازی لە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەدەین
- هەواڵ
- 11 حوزەیران

عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران. وێنە؛ ئاژانسی IRNA
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکانی نێوانیان و دەڵێت، زیانەکانی ئەمریکا زیاتر دەبن ئەگەر دانوستانەکان نەگەنە ئەنجام.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا ئەمریکا و ئێران ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی شەشەم گەڕی دانوستانەکانی نێوانیان دەکەن، بەڵام هەردوو وڵات بەردەوامن لە هەڕەشەکانیان بۆ سەر یەکتری و ناکۆکییەکانی نێوانیان زیاتر بوون و وەزیری بەرگریی ئێران هەڕەشەی لێدان لە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات ئەگەر ناکۆکی لە نێوان تاران و واشنتن سەرهەڵبدات.
لێدوانی فەرمی: عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند: ئامادەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و هەڵگرتنى سزاکان، بەڵام لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان و زیادکردنى سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر وڵاتەکەمان پلانى خۆمان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: نەسیر زادە گوتیشی، ئیسرائیل ئاستەنگ بۆ دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن دروست دەکات بە هەڕەشەکانی بۆ لێدان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان