کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ ئاڤا: کارەکانی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە لە بەغدا و هەولێر بەردەوام دەبن

شەیری بکە لە:
کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ ئاڤا: کارەکانی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە لە بەغدا و هەولێر بەردەوام دەبن

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆکاری مەترسی ئەمنی، ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا کەم دەکاتەوە، ئەمڕۆ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە ئاڤایان ڕاگەیاند، کارەکانیان بەردەوامی دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: بارگرژییەکانی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل تا دێ تووندتر دەبێت، سەرەڕای چەندین دانیشتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و ئیسرائیلیش هەڕەشە دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی تایبەت لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، حکومەتی ئەمریکا بۆ سەلامەتی ئەمریکییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بەردەوام هەڵسەنگاندن دەکات، بەپێی کۆتا شرۆڤە، بڕیاردراوە ستافی نوێنەرایەتی لە عێراق کەم بکەنەوە، بەڵام نوێنەرایەتی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان داناخرێت و لە کارەکان بەردەوام دەبن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڕەشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وایکردووە، ئەمریکا ژمارەی کارمەندانی لە ناوچەکە کەمبکاتەوە، ئەمەش بەهۆی هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانی عێراقە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ