گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: چەند كاتژمێرێكی سەختمان لەپێشە

شەیری بکە لە:
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: چەند كاتژمێرێكی سەختمان لەپێشە

ئێڤی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە هێرشە فراوانەکەیان بۆ سەر ئێران 200 فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی بەشداریی هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران کردووە، باس لەوەش دەکات ئامادەن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک کە لەلایەن ئێرانەوە بکرێتە سەریان.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل هێرشیکی بەرفراوانی کرد سەر چەند ناوەندێکی ئەتۆمی و زیاتر لە پێنج بنکەی سەربازی و ماڵی چەندین بەرپرسی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران و بەهۆیەوە شەش فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتە کوژراون. 


لێدوانی فەرمی: ئێڤی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێران لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە "چەند کاتژمێرێكی سەختمان لەپێشە" ئەمە لەكاتێكدایە كە میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بە ئەوە داوە كە 800 درۆن و مووشەك ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كراون.

 

- گوتیشی: ئامادەكاریمان كردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئێران، ئاشكراشی كرد كە 200 فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی بەشداریی هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ