
پێنوێنی بازاڕ دوای هێرشەکەی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای هێرشە فراوانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر چەندین دامەزراوە و ناوەندی سەربازی ئێران، نرخی نەوت و زێر بەرزبووەوە و بەهای بیتکۆینیش دابەزی.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل هێرشیکی بەرفراوانی کرد سەر چەند ناوەندێکی ئەتۆمی و زیاتر لە پێنج بنکەی سەربازی و ماڵی چەندین بەرپرسی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران و بەهۆیەوە شەش فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتە کوژراون. لەبەرامبەر ئەوەدا ئێران سەد درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
زانیاریی زیاتر: هەر دوای هێرشەکەی ئیسرائیل، نرخی مسقاڵێک زێری عەیار 21 بەرزبوویەوە بۆ 690 هەزار دینار لە بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر ئۆنسەیەک زێر لە ئاستەکانی 3425 دۆلار دایە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی پێنجشەمە نرخی ئۆنسەیەک زێر 3380 دۆلار بوو.
- هاوکات گرژییەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆیان کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاویش بەڕێژەی 10٪ بۆ هەر بەرمیلێک، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەتەوە بۆ 75 دۆلار و 80 سەنت و نرخی نەوتی خۆرئاوای تێکساس بەرزبووەتەوە بۆ 74 دۆلار و 70 سەنت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو هێرشانە کاریگەرییان کردووەتە سەر بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و نرخی بیتکۆین دابەزیوە بۆ 104 هەزار و 480 دۆلاری ئەمریکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند