
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە ئاشکرای دەکات، عێراق و گەلەکەی پێویستیان بە جەنگی نوێ نییە و داوای سەرکوتکردنی ئەو دەنگانە دەکات خەڵکی عیراق تووشی نەهامەتی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13-6-2025 ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت لەبەرامبەردا ئێران دەیان درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، هەردوولاش ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە لەو هێرشانەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: وەک چاوەڕوانمان دەکرد جەنگ لەناوچەکە دەستی پێکردوو و تەنیا خودا ئەنجامەکانی دەزانێت، ئیسڕائیل بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا هەموو سنوورەکانی تێپەڕاند.
كاریگهریی و لێكهوتهكان: سەدر هۆشداری دا لەوەی ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوا ئەم جەنگە لەچوارچێوەی ئێرا نامێنێتەوە و تەنیا ئەو وڵاتە ناکرێتە ئامانج.
چارهسهرهكان: سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە جەخت لە گرنگی دوورخستنەوەی عێراق لەم جەنگە دەکاتەوە و دەڵێت "عێراق و گەلەکەی پێویستیان بە شەڕی نوێ نییە، بۆیە داوای کپکردنی دەنگی نەفام و گوێگرتن لە دەنگی حیکمەت و زانایانی دیار دەکەین .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان