جێگرەوەی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دیاری کرا

شەیری بکە لە:
جێگرەوەی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دیاری کرا

محەممەد پاکپوور و لە شوێنی حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی دانا

ئاڤا نیوز

 

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمانێک شوێنی فەرماندە کوژراوەکان بە جێگرەکانیان پڕدەکاتەوە. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: 
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، بە فەرمانێک پلەی سەرلەشکەریی بەخشییە محەممەد پاکپوور و لە شوێنی حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی دانا کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژرا.


زانیاریی زیاتر: پاکپوور لەدایکبووی ساڵی 1961ـی ئەراکە و پێشتر بۆ ماوەی 16 ساڵ فەرماندەی هیزە زەمینییەکانی سوپای پاسداران بووە.

ئەمەش بزانە: هاوکات، هەر بە گوێرەی فەرمانێکی ڕێبەری باڵای ئێران، عەبدولڕەحیم مووسەوی لە شوێنی محەمەد باقری وەک سوپاسالار و عەلی شادمانی لە شوێنی غولامعەلی ڕەشید وەک فەرماندەی قەرارگای خاتەمی ئەنبیا دانران.

لەلایەکی دیکەوە: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، لانیکەم 20 فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێران کوژران، لە ناویشیاندا هەریەکە لە محەممەد باقری، سوپاسالار و غولامعەلی ڕەشید، فەرماندەی قەرارگای خاتەمی ئەنبیا و عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: