بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاقیکردنەوەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان دوادەخرێن و کۆرسەکانی زمانیش دەبنە ئۆنلاین
- هەواڵ
- 13 حوزەیران

دیمەنی قوتابییانی زانکۆ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەڵكشانی گرژییە سەربازییەكان لەنێوان ئێران و ئیسرائیل، لەدوای وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندن و سەرجەم تاقیكردنەوەكانی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگرت.
وێنە گەورەكە: هێرشی فراوانی مووشەكی و ئاسمانیی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەتەواوی شڵەقاندووە، بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان وەستاون، پێشبینی هەڵكشانی گرژییەكانیش دەكرێت و وڵاتان هۆشداری لە فراوانبوونی جەنگەکە دەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەسەر فەرمانی د. ئارام محەممەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، بریاردرا بە دواخستنی پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم دووەم لە سەرجەم زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکەمان و دامودەزگاکانی تر بۆ ماوەی یەک هەفتە.
لەلایەکی دیکە: بەگوتەی د. ئارام محەممەد قادر، سەرجەم کۆرسەکانى زمانى ئینگلیزى، پێداگۆجى، خول و ڕاهێنانەکانى تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ ماوەى یەک هەفتە ئۆنڵاین بەڕێوەدەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان