ئێران: هێرشەکەی ئیسرائیل مەترسی کارەساتی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی دروستکردووە

شەیری بکە لە:
ئێران: هێرشەکەی ئیسرائیل مەترسی کارەساتی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی دروستکردووە

دیمەنی یەکێک لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئاڤا نیوز

ئێران پەیامێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و هێرشەکەی ئیسرائیلی بە مەترسیەکی گەورە ناوزەند کرد.

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکان ڕایگەیاند لە ناوبردنی تەواوی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامانجیانە.

بڵاوکراوەی فەرمی: کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر خاکی وڵاتەکەمان و چەندین زانا و بەرپرسانی باڵای سەربازی تیرۆر کرد، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکان و بنکەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازییانەی ئێران مەترسییەکی گەورەی دروست کردووە، هێرشەکانی ئیسرائیل بووە هۆی دروسکردنی مەترسی دروستبوونی کارەساتی تیشکدانەوە.

لە لایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هێرشەکانی ئیسرائیل وایکرد چیتر ئێران نەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم، ئەمەش ئەو ئەنجامە بوو کە ئێمە دەمانویست".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ