دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان کرد و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیان کرد. ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە ئەردۆغانی وتووە کە داوای لە ئیسرائیل کردووە، دەبێت گیانی خامنەیی پارێزراو بێت.
وێنە گەورەکە: لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستی کردووە بە هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، یەکێک لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بووە و هەردوولا باسیان لەڕێگەچارەی پرسی ئەتۆمی ئێران کردووە لەڕێگەی دیپلۆماسی.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم ئەردۆغان و ترەمپ بۆ جاری دووەم لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە تاوتوێی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە، ئەردۆغان داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلی کردووە و ڕێککەوتتنامەی دیپلۆماسی بۆ پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەنها ڕێگەچارە زانیووە و ئامادەیی تورکیای بۆ نێوەندگیری دەربڕیووە.
لە لایەکی دیکەوە: میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ پشتیوانی خۆی بۆ ڕێگەچارەی دیپلۆماسی دەربڕیووە و ڕایگەیاندووە، داوای پاراستنی ژیانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئیسرائیل کردووە و گوتوویەتی، دەبێت ژیانی خامنەیی پارێزراو بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن