
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، مەسعوود پزیشکییان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پزیشکییان، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامدا و بە پزیشکیانی گوت کە پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەم شەڕە بێت، هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە ڕۆڵێک نیشاندا، کە کۆتایی بەم شەڕ و گرژییە بێنێت و دۆخەکە بگۆڕێت بۆ ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لەسەر پرسی وزەی ئەتۆم.
وێنە گەورەکە: لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامە، ئەردۆغان دووەم جارە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ پزیشیکییان دەکات، هەردوو جارەکەش جەختی لە کۆتایی هێنان بەو شەڕە و ڕێککەوتنی وزەی ئەتۆم کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پزیشکییان ئەنجامداوە، هەردوولا شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس کردووە. ئەردۆغان بە پزیشکییانی گوتووە: پێویستە ئەم شەڕە دەستبەجێ کۆتایی بێت، تورکیا ئامادەیە هەموو جۆرە ڕۆڵێک بگێڕێت بۆ ئاسانکاری لە ڕێککەوتنی وزەی ئەتۆم.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا گرنگی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە