حیزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی لەشاری دهۆک دەبەستێت

شەیری بکە لە:
حیزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی لەشاری دهۆک دەبەستێت

لۆگۆی حیزبی شیوعی كوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

كۆنگرەی هەشتەمی حیزبی شیوعی كوردستان لە شاری دهۆک دەکرێت، ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و کاوە مەحموود، خۆی بۆ پۆستی سکرتێری حیزبەکە کاندید ناکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە کۆنگرەی هەشتەمی حیزبەکە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 2025-06-18 لە شاری دهۆک بە بەشداریی نزیکەی 200 ئەندام ببەسترێت، کار لەسەر هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ دەکرێت، کۆمیتەی ناوەندی و کۆمیتەی چاودێری ناوەندی هەڵدەبژێردرێت.

لێدوانی فەرمی: سوبحی مەهدی، گوتەبێژی حیزبی شیوعی كوردستان بە ئاڤای گوت، "پێشنیازی 19 ئەندام بۆ کۆمیتەی ناوەندی و 5 بۆ 7 ئەندامی کۆمیتەی چاودێری کراوە، دوای کۆنگرە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی مەکتەبی سیاسی و سکرتێری حیزب هەڵدەبژێرن."

ئەمەش بزانە: کاوە مەحموود، سکرتێری ئێستای حیزبی شیوعی بۆ ماوەی دوو خول لەپۆستەکەی ماوەتەوە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ناتوانێت خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکاتەوە و بەگوتەی گوتەبێژی حیزبەکە خۆیشی نیازێکی بۆ خۆکاندیدنکردنەوە نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ