
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدا، هەردوولا جەنگی ئێستای نێوان ئێران و ئیسرائیلییان تاوتوێ کرد، هەردوو سەرکردە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی"دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕەکە بێت و چارەسەری دیپلۆماسی بگیرێتە بەر".
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر جیهان وڵاتانی ناوچەکە، تورکیا بەپێی نزیکی لە ناوچەی جەنگەکە بەردەوام لە هەوڵی کۆتاییهێنان بە جەنگەکەیە و بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان لە هەماهەنگی بەردەوام دایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەردۆغان لەگەڵ پووتین باسی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلییان کردووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەستبەجێ کۆتایی بەم جەنگە بێت و چارەسەری دیپلۆماسی بگیرێتە بەر.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، ئەردۆغان بە پووتینی وتوە: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ نازانێت ماف و یاسا چییە، نەتەنیاهۆ هەڕەشەیە بۆ ناوچەکە. ناوچەکە بەرگەی شەڕێکی دیکە ناگرێت.
تورکیا هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی جەنگەکە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خستووەتە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە، تاکە چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی دیپلۆماسی و ڕێککەوتن. ئیسرائیل هەوڵ دەدات بەم جەنگە سەرنجی وڵاتان لەسەر غەززە دووربخاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەعات حەوت یەک ملیۆن بینەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران ئەم شەڕە ناباتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەعات حەوت یەک ملیۆن بینەر
7 خولەک لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران ئەم شەڕە ناباتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دەبێت سوپای تورکیا بۆ هەموو بارودۆخێکی لەناکاو ئامادە بێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سزادراوانی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی بەغدا دەکرێت