سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات

کۆبوونەوەی سوودانی، لەگەڵ باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکا، باڵیۆزانی ئوسترالیا و تورکیا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق، پشتیوانیی تەواوی عێراقی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە سەرکۆنە دەکات، هاوکات هۆشداریدا لەوەی کە "ئیسرائیل هەوڵی فراوانکردنی جەنگ دەدات بۆ ئەوەی نەخشەیەکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکێشێت".

وێنە گەورەکە: شەڕی مووشەکی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێینایە ڕۆژی چوارەم و تاوەکو ئێستا سەدان کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوەو برینداربوونە، بە دەیان پێگەی سەربازیی و وێستگەی ئەتۆمی و دامەزراوەی گرنگیش لە هەردوولادا وێرانبوونە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە ژمارەیەک باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکا، هەروەها باڵیۆزانی ئوسترالیا و تورکیا کرد و هەڵوێستی فەرمیی عێراقی لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکەوە خستەڕوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، سوودانی جەختی لە پشتیوانیی تەواوی عێراق بۆ ئێران کردەوە و بە "وڵاتێکی گرنگی هەرێمی و خاوەن سەروەری" وەسفی کرد. هاوکات "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل"ـی بۆ سەر ئێران سەرکۆنە کرد و بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەی زانی.

لە هەمان کاتدا: سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا کە ئیسرائیل "دان بە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکاندا نانێت" و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشدا بە "شکستخواردوو" ناوبرد. داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ئەمریکا کرد ڕۆڵی خۆیان ببینن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و گەڕانەوە بۆ دانوستان.

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: سوودانی هۆشداریدا لەوەی کە "ئیسرائیل هەوڵی فراوانکردنی جەنگ دەدات بۆ ئەوەی نەخشەیەکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکێشێت" و لە هەمان کاتدا جەختی لە مافی ئێران بۆ بەرگریکردن لە خۆی کردەوە بەپێی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لەلایەكی دیكەوه: سوودانی دووپاتیکردەوە کە عێراق هەر جۆرە پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەرییەکەی ڕەتدەکاتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر ئەم بنەمایە سکاڵای فەرمییان پێشکەش بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ