ڕووسیا ئامادەیی بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕاگەیاند; یەکێتیی ئەوروپاش متمانەی نییە
- هەواڵ
- 16 حوزەیران

دیمەنی بەرزبوونەوەی دووکەڵی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کۆشکی کرێملن دووپاتیکردەوە، ڕووسیا ئامادەیە بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و تاران بکات، بەڵام یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت متمانەی بە ڕووسیا نییە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 2025-06-16، کۆشکی کرێملن دووپاتیکردەوە، بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیی و گرژییەکان، ڕووسیا ئامادەیە نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و تاران بکات.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن ڕایگەیاند: پێشنیازەکانی پێشووی ڕووسیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل ماون، بەڵام دەستپێکردنی جەنگ دۆخەکەی زیاتر ئاڵۆزتر کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر دوای ئەم ڕاگەیێنراوەی کرێملن، یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، متمانەی بە نێوەندگیری ڕووسیا بۆ جەنگی ئیسرائیل و ئێران نییە، چونکە نێوەندگیریەکی بێ لایەن نییە، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین هاوتا ڕووسییەکەی کراوەیە بۆ وەرگرتنی ڕۆڵێکی لەو شێوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان