
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لەسەر هەڕەشە و تووندوتیژەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران پەیامێکی خێرای بۆ هاووڵاتییانی ئێران هەیە و دەڵێت: بە زووترین کات تاران جێبهێڵن.
چیرۆکی سەرەکی: شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە ڕۆژی پێنجەمییەوە، هەردوولا هەڕەشەی تووند لەیەکتری دەکەن و هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵ پەیامێکی خێرای بڵاوکردەوە و دەڵێت: دەبوو ئێران ئەو ڕێککەوتنەی واژۆکردبووایە کە پێم گوتبوون، شەرمەزارییە ژیانی هاووڵاتیان بکرێتە قوربانی، زۆر بەسادەیی گوتم، بڵێن ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردووی شەڕدا تاوەکو درەنگانی شەوی دووشەممە، بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، زیاتر لە 224 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە هەزار و 277 کەسیش بریندار بوون. تەندروستیی ئیسرائیلیش دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆ 24 کەس کوژراون و زیاتر لە 390 کەسیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان