ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە
- هەواڵ
- 17 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو سەرکردەکانی گرووپیG7 دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ بکەن، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا پێش وادەی خۆی و بەپەلە گەڕایەوە ئەمریکا و دواتر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرکردەی وڵاتانی جی حەوت ڕۆژی دووشەممە لە کەنەدا کۆبوونەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا ڕایگەیاند: بەپەلە گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا بۆ ئەوە نییە کار لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەم، هۆکارەکە زۆر لەوە گەورەترە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ئەوە ترەمپ پێشوەختە کەنەدای بەجێهێشت و گەڕایەوە ئەمریکا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەگەڕێتەوە، بەڵام ترەمپ ئەوەی ڕەتکردەوە و گوتی، ماکرۆن هەمیشە بە هەڵە لە شتەکان تێدەگات.
زانیاریی زیاتر: ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە تادێت گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تەشەنە دەسەنێت و هەردوولا گورزی گەورەیان لە یەکتری داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان