
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
تەنها لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ترەمپ چەند پەیامێکی جیاواز لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بڵاودەکاتەوە لە تازەترین قسەشیدا دەڵێت: ئێران زۆر نزیکە لەوەی ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
چیرۆکی سەرەکی: ئاگری جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تادێت فراوانتر دەبێت، سەرۆکی ئەمریکاش لەماوەی چەند کاتژمیری ڕابردوودا چەندین پەیامی جیاوازی لەبارەی ئەمەوە بڵاوکردووەتەوە و بەڵام تاوەکو ئێستا بەڕوونی باسی لە ئەگەری ڕێککەوتن و کۆتایی هێنان بەشەڕ نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا بۆ کەناڵی CBS ئەمریکی دەڵیت: بەمزووانە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان جەی ڤانس, دەنێرمە ئێران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.
- ترەمپ لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بابەتێکی هەستیاری باسکردووە و دەڵێت: ئێران زۆر نزیکە لە بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
- هیچ زانیارییەکمان نییە کە ڕووسیا یان کۆریای باکوور یارمەتی ئێرانیان لە شەری ئیسرائیل دابێت.
- هیوادارین بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو ببرێت بەبێ دەستوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە دەکات کە ئێران باش دەزانێت ئەگەر زیان بە گەلەکەمان بگەیێنین زۆر بە تووندی وەڵامیان دەدەینەوە.
- من باسم لەوە نەکردووە کە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕادەگەیەنم.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی گرووپی حەوت ڕایگەیاند: بەپەلە گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا بۆ ئەوە نییە کار لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەم، هۆکارەکە زۆر لەوە گەورەترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان