
ئاڵای ئێران و ئەمریکا لەسەر مێزی گفتوگۆ
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ئەکسیۆس لەزاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ئاشکرای دەکات، کۆشکی سپی لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکات.
وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کەوتووەتە ڕۆژی پێنجەمییەوە، هەڕەشەکانی هەردوولا بۆ سەر خاکی یەکتری زیاتر دەبێت، ئیسرائیل پێداگرە لەسەر ئەوەی نابێت هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران بمێنێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چوار سەرچاوەی ئاگادار لەم بابەتە بە ئاکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، تیمی ترەمپ تاوتوێی ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەنێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەم هەفتەیە دەکات، ئامانجی کۆبوونەوە تاوتوێکردنی دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسییە بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس ئەم بابەتەی پشتڕاست کردووەتەوە کە لەم هەفتەیەدا پرسی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئێرانییەکان تاوتوێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، دەبێت ئێران ڕێگەی دانوستان بگرێتە بەر پێش ئەوەی درەنگ بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجی ئیسرائیل لەم شەڕەدا نەهێشتنی بەرەی تیرۆر، لەناوبردنی پرۆگرامی ئەتۆمی و توانای دروستکردنی مووشەکە.
باکگراوند: تاوەکو ئێستا ئەمریکا و ئێران پێنج گەڕی دانوستانیان بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران ئەنجامداوە، لەمیانەی ئامادەکاریی بۆ شەشەم گەڕی دانوستان ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، بەمەش دانوستانەکان بەردەوامی پێنەدرا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت