
نمایشکردنی زێڕ لە یەکێک لە زێڕنگرەکانی هەولێڕ
ئاڤا نیوز
دوای ئەو بازدانە خێرایەی لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە نرخی زێڕ ڕوویدا، ئێستا نرخی یەک مسقاڵ زێڕ زیاتر لە 15 هەزار دینار دابەزیوە.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ناسەقامگیری ئابووری لە بازاڕی دراو و نەوت و کانزاکان دروستکردووە و لە دەستپێکی شەڕدا نرخی زێڕ بازدانێکی خێرای تۆمارکرد، بەڵام لە ڕۆژی ڕابردووەوە نرخەکەی زیاتر لە 15 هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیوە.
زانیاریی زیاتر: دابەزینی پەیوەندیدارە بە چەند هۆکارێکەوە بەمشێوەی خوارەوە:-
یەکەم: سبەی چوارشەممە بانکی ناوەندی ڕێژەی سووی بانکی دیاریی دەکات کە ئێستا ڕێژەکەی 4.5٪ و پێشبینی دەکرێت هەر لەو ئاستەدا بمێنێتەوە.
دووەم: لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
سێیەم: فرۆشتنی بڕێکی زۆری زێر کە لەماوەی ڕابردوودا بە نرخێکی کەمتر کڕاوە.
لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤای گوت: لە ماوەی دوو ڕۆژدا نرخی یەک مسقاڵ زێڕ 15 هەزار دینار دابەزیوە و پیشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو نرخی زێڕ ناجێگیر بێت و بەرزی و نزمی بەخۆیەوە ببینێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەگوێرەی دانانی نرخەکەی لەلایەن سەندیکای زێڕەنگەرانەوە:-
یەک ئۆنسە زێڕ: سێ هەزار و 387 دۆلار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 : 712 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 : 680 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 : 582 هەزار دینار
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز