کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگەی باڵای فیدراڵی و گوژمەیەک دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە بەدەرکردنی ئەمری وەلایی لەبارەی مووچەی مووچەخۆران بەڕێوە ناچێت.
چیرۆکی سەرەکی: دادگەی فیدراڵی بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەران، کە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدایە، مووچەخۆرانی کوردستان بە تۆمارکردنی سکاڵایەک هانایان بۆ دادگاکە بردووە کێشەکە یەکلایی بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق؛ بە ئاڤای گوت، "بەگوێرەی بەدواداچوونمان لە دادگەی فیدراڵی، یەکێک لە داوەرەکان هێشتا لە فەریزەی حەج نەگەڕاوەتەوە، بۆیە لەم هەفتەیە کۆبوونەوەکە ناکرێت و چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەکە بەڕێوە بچێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانیان، دادگەی فیدراڵی دەبێت 18ی مانگ کۆببێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی مووچە پرسێکی گرنگە، بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و کێشەکە لەنێوان هەولێر و بەغدا بە فەرمانێکی سالاری (وەلائی) یەکلایی بکاتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە