
لە سنووری ناحییەی شەمامک دوو درۆن کەوتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
لە سنووری ناحییەی شەمامک دوو درۆن کەوتنە خوارەوە، بەڕێوەبەری ناحییەکەش دەڵێت: ئاسایش لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە دەکات و ناوچەکەی کۆنترۆڵکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، تاوەکو ئێستا هەردوولا بە تووندی هێرش دەکەن سەر یەکتری و بەهۆی ئەوەوە پاشماوەی مووشەکی و درۆنی کەوتووە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان و عێراق.
لێدوانی فەرمی: کاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحییەی شەمامک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوو درۆن لە سنوورەکەمان کەوتوونەتە خوارەوە، موشەکێک لەنێوان گوندەکانی ماستاوە و سۆربەش کەوتووەتە خوارەوە.
-درۆنی دووەمیش لە گردی پیر داود لە نزیک کارگەی خشت کەوتووەتە خوارەوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ناحییەی شەمامک باسی لەوەشکرد کە درۆنەکان هیچ زەرەر و زیانێکیان بە ناوچەکە نەگەیاندووە و ئێستا تیمەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان