ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم: زیان به بنكه‌ی ئەتۆمی نه‌ته‌نز گه‌یشتووه
- هەواڵ
- 17 حوزەیران

کورە ئەتۆمییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەئامانجگرتنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران پشتڕاست دەکاتەوە و ئاماژە بە زیان بەرکەوتنی بنکەی ئەتۆمی نەتەنز دەکات.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکان ڕایگەیاند، لە ناوبردنی تەواوی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامانجیانە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: به‌پشتبه‌ستن به‌شیكاری وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان كه دوای هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی ڕابردووی ئیسرائیل كۆكراونه‌ته‌وه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم توخمی زیاده‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه ئاماژه‌ن بۆ دروستبوونی كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هۆڵه‌كانی پیتاندنی ژێر زه‌وی له دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هاتووە، ده‌ركه‌وتووه كه زیان به به‌شی پیتاندنی یۆرانیۆم له بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزی ئێران گه‌یشتووه، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخی بنكه‌كانی ئیسفه‌هان و فۆردۆ ڕووینه‌داوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان