
دیمەنێکی شاری حەیفای ئیسرائیل لەدوای بۆردوومانەکانی ئێرانەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی وزەی ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە هیچ قەیرانێکی سووتەمەنی بە هۆی هێرشەکانی ئێرانەوە دروست بووبێت و پێشوەختە هەموو ئامادەکارییەک بۆ دۆخی جەنگ کراوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ژمارەیەک لە گەورە کۆمپانیاکانى نەوت لە ئیسـ.ـرائیل کەمکردنەوەى دابینکردنى سووتەمەنیان بە کڕیارانیان ڕاگەیاندووە و هۆکارەکەشى بۆ ئەو زیانانە گەڕاندووەتەوە کە هێرشە ئاسمانییەکانى ئێـ.ـران بە کۆمپانیاکانى بواری وزەی گەیاندووە و بووەتە هۆى پەکخستنى پاڵاوگەى نەوت لە حەیفا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی وزەی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ئەو دۆنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دروستبوونی قەیرانی سوتەمەنی دەکەن لە ئیسرائیل و ڕایگەیاند، پێشوەختە هەموو ئامادەکارییەک بۆ دۆخی جەنگ کراوە و بڕی پێویست لە سووتەمەنی لە کۆگاکاندا بوونی هەیە و هیچ مەترسی درووستبوونی قەیرانی سووتەمەنی بوونی نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرسا، لەماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا هەردوو چەندین هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر یەکتر و چەندین ناوەندیی ستراتیژییان بۆ سەر یەکتر بۆردوومان کردووە و زەرەر و زیانێکی زۆریان بە یەکتر گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان