
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد نوێترین پەیامی خۆی لە تروس سۆشیاڵ بڵاوکردەوە و داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات. دەشڵێت، "بەتەواوەتی ئاسمانی ئێرانمان کۆنتڕۆڵ کردووە".
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە ڕۆژی پێنجەمییەوە و تا دێت قوربانییەکان لە هەردوولا زیاتر دەبن. ئەمریکاش هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات و فڕۆکەی زیاتر جووڵە پێدەکات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تروس سۆشیاڵ وتی، بە تەواوەتی و بەگشتی ئاسمانی ئێرانمان کۆنترۆڵکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران سیستمی ڕادار و بەرگری باشی هەیە و زۆریشی هەبووە، بەڵام بەراورد ناکرێت بە سیستمە دروستکراو و بەرهەمهێنراوەکانی ئەمریکا و هیچ کەسێک وەک ئەمریکا بە باشی دروستی ناکات.
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران کرد و دەڵێت، "نامانەوێت سەرباز و هاوڵاتیانمان بکرێنە ئامانجی مووشەکەکانی ئێران".
لەلایەکی دیکەوە: پێگەی ئەکسیۆس بڵاوی کردەوە و ڕایگەیاند، ترەمپ لە کۆبوونەوەکە بژاردەی سەربازیی پێ باش بووە کە لە دژی ئێران بەکاری بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات