
سەرۆک بارزانی و هەڵسوڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە پیرمام سەرۆک بارزانی و هەڵسوڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر كۆبوونەوە. سەرۆک بارزانی سوپاسی هەڵوێسەکانی ئیماراتی کرد لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکاندا.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025 لە پیرمام، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شیخە بەشیر فەرحان، هەڵسوڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە: لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە، هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردایەتیی ئیماراتی ڕاگەیاند لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکاندا، هاوكات بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوو.
لەلایەكی دیكەوە: دوێنی دووشەممە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانیش لەگەڵ شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسوێنەری كونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لەمیانەدا هەڵسوڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات، سڵاو و ڕێزی هەریەك لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان و جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیران شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم-ی بە سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند و جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان