هونەرمەند عەزیز وەیسی: 50%ی ئەو کەسانەی تاران جێدەهێلن ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن
- کولتوور
- 18 حوزەیران
هونەرمەندی کورد عەزیز وەیسی - شانۆ بەکر، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هونەرمەندی کورد عەزیز وەیسی دەڵێت، شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئارامترن لە شارەکانی دیکەی ئێران، بۆیە 50%ی ئەو کەسانەی تاران جێدەهێلن ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: هونەرمەند عەزیز وەیسی بە ئاڤای گوت: چەند هێرشێک کرانە سەر کرماشان، بەڵام دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باشتر و ئارامترە لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران، من و خێزانەکەم لە تاران بووین و ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی شەڕ گەڕاینەوە جوانڕۆ.
- هاتنە دەرەوە لە تاران ئەستەم بووە، دوو سێ خێزانی هاوڕێم لە تارانەوە بەڕێکەوتوون بەرەو جوانڕۆ، نزیکەی هەشت کاتژمێر و نیو بەڕێوە بوون، تەنیا 60 کیلۆمەتریان بری بوو.
- %50ی ئەو کەسانەی تاران جێدەهێلن ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، خەڵکی شارە کوردییەکانیش باوەشی بۆ کردوونەتەوە و لە ماڵەکانی خۆیان جێگەیان بۆ دەکەنەوە، ناهێڵن ئەو خەڵکە لە سەر شەقام بمێننەوە یان هۆتێل بگرن.
- نزیکەی دوو هەزار تەلەفۆنم لە باشووری کوردستان بۆ هاتووە، بۆ هەواڵ پرسین و داوا دەکەن بچمە لایان تا ئەم بارودۆخە ئارام دەبێتەوە، هەندێ هونەرمەندی باشوور کە لە ڕابردوو هیچ پەیوەندیێکمان نەبووە تەلەفۆنیان بۆ کردووم.
- هەینی داهاتوو دێمە هەرێمی کوردستان، کارێکی ڕیکلامم هەیە و منداڵەکانیش ماوەیەک دێنمە باشوور.
- لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 70% هونەرمەندان کارەکانیان ڕاگرتووە، لەم ماوەیە ژمارەیەک ئاهەنگم هەبوون بەڵام هەموویانم هەڵوەشاندەوە، کلیپێکیشم ئامادە کردووە، بەڵام تا ئەو بارودۆخە ئارام نەبێتەوە بڵاوی ناکەمەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی برسییەتی لە غەززە ڕادەگەینێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای هانت ئۆیڵی ئەمریکی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی تیمێکی تایبەت ڕەوانەی سلێمانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 25 ساڵ، ژنێک بەهۆی ژیریی دەستکردەوە گوێی لە دەنگی خۆی دەبێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەكە دێرینەكانی ئاكرێ بەهەمان شێوازی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەكە دێرینەكانی ئاكرێ بەهەمان شێوازی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە